به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کاردانه‌وه به قسه‌کانی ترامپ که هیوای خواستبوو ڕۆژێک له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌کان کۆببێته‌وه، وتی: لام وایه به‌ڕێز ترامپ باشتر وایه که مێژووی ئێران بخوێنێته‌وه. ئێرانییه‌کان هه‌میشه نیشانیان داوه که بۆ سته‌مکاری و زۆردار داناخه‌ن. که‌واته تاکوو ئه‌مریکا له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی ئێران زمانی ڕێز، نه‌ک هه‌ڕه‌شه، قسه نه‌کات، هیچ جۆره گفتوگۆیه‌ک سه‌باره‌ت به هیچ شتێک له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ناکرێت.
قاسمی هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: به‌رجام نموونه‌ی ڕوونی په‌یمان شکێنی و پێشێل کردنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بوو که له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و به‌ڕیز ترامپ پێشێل کرد، ئه‌مه‌ش به په‌یمان شکێنی و سته‌مکارییه‌کانی ڕابردووی ئه‌مریکا زیاد بکه‌ن ده‌بێت هۆی ڕسوا بوونی زیاتری ئه‌مریکاییه‌کان. ئه‌مڕۆ که‌متر ده‌وڵه‌تێک له جیهاندا هه‌یه که دڵخۆش بێت به هاوکارییه‌کی باش له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له ئاستی جیهانی.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی ئێران له هیچ جۆره گوشار و گهماڕۆیهک و کارێکی سه‌ربازی پێشوازی ناکه‌ن و خۆشیان نایه‌ت به‌ڵام له 40 ساڵی ڕابردوودا به عه‌قڵانیه‌ت نیشانیان داوه که باکیان له گه‌ماڕۆ دران نییه و ده‌توانن به باشی له خۆیان به‌رگری بکه‌ن.
ئه‌م به‌رپرسه ئێرانییه له کۆتایدا وتی: ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا وه‌ک تیرۆریستێکی ئابووری به ئامێری گهماڕدان له دوای هه‌ڕه‌شه کردنی به‌رده‌وام له وڵاتانی جیهانه و به‌م کاره کۆمپانیا جیهانییه‌کان له کار و ئیش کردن فه‌له‌ج ده‌کات، به‌ڵام ئه‌مریکا لاوازتر له‌وه‌یه بتوانێت به گه‌ماڕۆ کاریگه‌ری له سه‌ر خه‌ڵکی ئێران و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له شه‌ڕی دژه تیرۆر و سه‌قامگیری ناوچه‌که و په‌ره به ئه‌منیه‌ت و ئابووری خۆمان ده‌ده‌ین. ئه‌مریکا له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی هیوا بخوازێت له‌گه‌ڵ ئێران کۆببێته‌وه وا باشتره که سیاسه‌تی گه‌مارۆدان و هه‌ڕه‌شه کردن له وڵاتانی جیهانی وه‌لا بنێن.
................
300
قاسمی له کاردانه‌وه به قسه‌کانی ترامپ؛
ئێران هیچ جۆره گفتوگۆیه‌ک سه‌باره‌ت به هیچ شتێک له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ناکات
٩ حوزەیران ٢٠١٨ - ١٦:٠٣
News ID: 896902
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: تاکوو ئه‌مریکا له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی ئێران زمانی ڕێز، نه‌ک هه‌ڕه‌شه، قسه نه‌کات، هیچ جۆره گفتوگۆیه‌ک سه‌باره‌ت به هیچ شتێک له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ناکرێت.